بۆ ئیتاڵیا فرۆشتنی چەکی بەسعودیەو ئیمارات ڕاگرت؟!

بۆ ئیتاڵیا فرۆشتنی چەکی بەسعودیەو ئیمارات ڕاگرت؟!
ڕۆژی ٢٩ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ حکوومەتی ئیتاڵیا بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشنی مووشەک و بۆمبی ئاسمانی دەرکرد کە چیتر ئەو چەکانە نافرۆشنە سعودیەو ئیماراتی عەرەبی.
راگرتنی ئەو ئیتاڵیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە، گرێبەستێکی فرۆشتنی چەکیان لەگەڵ سعودیەو ئیمارات واژۆ کردبوو.
ئەو گرێبەستەیش پێشتر گەیشتبووە بەبەھای نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕێکەوتنەکە ئیتاڵیا ٢٠ ھەزار لەبۆمبی جۆری قومبەلەی ھەوای ڕادەستی سعودیەو ئیمارات دەکات.
ئەم چەند ساڵە فرۆشتنی چەک بەسعودیەو ئیمارات بەردەوام زۆرترین ناڕەزایەتی نێوخۆی ئیتاڵیای لێ کەوتەوە، بەتایبەتی لەلایەن چالاکوانانی ئاشتی پارێز.
چونکە لە ئەنجامی شەڕی نێوخۆی وڵاتی یەمەن دەرکەوتووە ئەو بۆمبانە بەکاردێ و قوربانی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
لەوڵاتی یەمەن بەهۆی شەڕی ناوخۆی کە زیاتر لە شەش ساڵە بەردەوامە هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە وڵات رووبەڕووی پرسیەتی ماوە و زۆرترین کاریگەری ئەو رەوشە بە سەر منداڵەوە هەیە.

چەندین جار کۆمەڵەی ئاشتیخوازانی ئیتاڵی دژ بەجەنگ و نەھامەتی خۆپیشاندانیان دژی فرۆشتنی چەک کردوە، لەلایەن ئیتاڵیاوە بە سعودیەو ئیمارات.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئەنجامی هێرشەکانی سعوودیە و ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا کە بە پشتگری ئەمریکاو بەریتانیا و سەهیۆنیەکان ئەنجام دەدرێ زیاتر لە ٢٠ هەزار مەدەنی گیانیان لە دەستداوە.

ڕاگرتنی فرۆشتی چەکی ئیتاڵی بەئیمارات و سعودیە بەشێکی دیکەی پەیوەندی بەئیدارەی نوێی ئەمریکاوەیە ھاوپەیمانی ئیتاڵیایە کە ئێستە جۆ بایدن سەرۆکایەتی دەکاو دەیەوێ پێداچوونەوە بەبازرگانی چەک و ھاوپەیمانێتی ئیدارەی ترامپ بکات لەگەڵ سعودیەو ئیمارات..

چونکە لە چوار ساڵی ڕابردوو نزیکترین ھاوپەیمانی ئیدارەی ترامپ لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست سعودیەو ئیمارات و ئیسرائیل بوون ئەوانیش کڕیارێکی باشی چەک بوون.
چەندین ساڵە رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ ھەریەك لەوڵاتە زلھێزەکان ده‌كات، چیتر چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی به‌تایبەتی بە سعوودییە نه‌فرۆشن.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دی مایۆ دەڵێت “ڕاگرتنی فرۆشتنی ئەو چەکانە پەیوەندی بەپابەند بوونی وڵاتەکەمان و دەسەڵاتی جێبەجبکار ھەیە بەمافی مرۆڤ و ئاشتی و سەلامەتی وڵاتانی تر.
سەرچاوە: فانپاژی و پێگەی تویتەری دی مایۆ.
فرمان علي

عن جاسم العامري

شاهد أيضاً

تحليل محرر شؤون التكنولوجيا حول الذكاء الاصطناعي بهواتف ايفون 16 و”16 برو”

  أصبح هاتف ايفون 16 و”16 برو” متوفرين رسميًا، وتستمر مجموعة الهواتف الذكية من ابل لعام 2024 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *